AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢١ ١٦:٤٠

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

٧٣٢٢ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی ١٠٩ کەس

٧٣٢٢ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی ١٠٩ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٧٣٢٢ کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە ١٠٩ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 127 هەزار و ٩١٨ کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا شەش ملیۆن و ٢٧ هەزار و ٢٦٩ کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٦٥٦ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 39951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha